گاتوسۆ لە راهێنەرایەتی ئیتاڵیا دووردەخرێتەوە

PM:04:26:30/03/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاتوسۆ لە راهێنەرایەتی ئیتاڵیا دووردەخرێتەوە ئەگەر نەتوانێت هەڵبژاردەکە بگەیەنێتە مۆندیال.

بڕیارە شەوی سێشەممە هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی یەکلاکەرەوە و گرنگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرسک ببێتەوە و براوەیان گەیشتن بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، داهاتووی جینارۆ گاتوسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەستراوە بە یارییەکەیان بەرامبەر بۆسنە و هەرسک.

لاگازێتا ئاشكرایکردووە، ئەگەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەتوانێت گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت ئەوا بە دڵنیاییەوە گاتوسۆ لە ئەرکەکەی دووردەخرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک نامێنێتەوە.

نوسیویەتی، بەرپرسانی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێیانوایە نە بردنەوە لە بۆسنە و هەرسک لە یارییەکی لەو شێوەیەدا هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت و هەڵبژاردەکەی خۆیان زۆر لەوان بە بەهێزتر دەزانن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە دوو مۆندیالی رابردوو لە ساڵانی 2018 و 2022 بەشداری نەکردووە ئەوەش وەک شکستێکی گەورە بینرا و ئێستاش نایانەوێت لە سێیەم مۆندیالی بەدوای یەکدا بەشداری نەکەن.

خ . ک