پێکانی دێمبێلی ترسی درووست کردووە

PM:02:19:27/03/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێمبێلی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکی فەڕەنسا و بەڕازیل گۆڕانکاری پێکرا و ترسی لە دڵی پاریسییەکان درووست کردووە.

عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی فەڕەنسی و هەڵگری خەڵاتی باڵۆن دۆر لە یەکەم دەرکەوتنی نێودەوڵەتیدا دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەکە تووشی پێکانێکی گوماناوی بوو و لە خولەکی 58ی یارییە دۆستانەکەی نێوان فەڕەنسا و بەڕازیل بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵەی یانەی پاریس سان جێرمان کە لە دروستکردنی گۆڵی یەکەمی کیلیان ئێمباپێدا ڕۆڵی هەبوو لە کاتی چوونە دەرەوەیدا دەستی بە رانی ڕاستییەوە گرتبوو و ئاسەواری ئازارێکی زۆری پێوە دیار بوو ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی لای دیدێ دیشامپ و بەرپرسانی یانە پاریسییەکە دروست کردووە بەتایبەت کە یانەکە لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەی چامپیۆنز لیگدایە.

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر پشکنینە پزیشکییەکانە تاوەکو قەبارەی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکرێت چونکە نەبوونی دێمبێلی گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ پلانەکانی لویس ئێنریکی لە یارییەکانی داهاتووی خولی فەڕەنسی و چامپیۆنز لیگدا.

ئەستێرەکە لەم وەرزە لەگەڵ پاریس بەشداری لە 29 یاریدا کردووە و تێیدا خاوەنی 12 گۆڵ و نۆ ئەسیستە.