ئینریکی: یادگاری خۆشم لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیە

PM:03:24:24/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند یادگاری نایابی لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیە و لە باشترین کاتیدا بردنەوەیان بەسەر ئەو یانەیە بەدەستهێناوە.

بڕیارە لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریی چوون و گەڕانەوەدا و لە رووبەڕووبونەوەیەکی بەهێزدا بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ یارییبکات.

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لە ئێستاوە باس لەو یارییە دەکات و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە یادگاری زۆر خۆشی لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیە.

ئینریکی دوپاتیکردەوە کە وەرزی رابردوو یانەی لیڤەرپوڵ لە لوتکەی ئاستی خۆیدا بوو بەڵام رووبەڕوویان بوونەوە و توانیان بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن و ئەو یانەیە تێبپەڕێنن.

دەشڵێت، ئێمە و لیڤەرپوڵیش لە تواناماندایە بردنەوە بەسەر یەکدا بەدەستبهێنین بەڵام چەند وردەکاریەکی بچوک یانەی گەیشتوو بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ دیاریدەکات.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە راهێنەرێکی زۆر بەبەختە کە خاوەنی چەندین یاریزان و ئەستێرەی نایابە، هەموویان تێدەگەن لەم جۆرە یارییانەدا پێویستە چی بکەن و دڵخۆشن بە ئەنجامدانی دوو یاریی بەرامبەر یانەیەکی وەک لیڤەرپوڵ.

خ . ک