AM:09:58:23/03/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاتی کلاسیکۆی داهاتوو دیارییکرا و یاریگای کامپ نو لە
10ی مانگی ئایار میوانداری دەکات.
بەگوێرەی دوایین
نوێکارییەکان، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی، وادەی یاریی لوتکەی جیهان، کلاسیکۆی لە
نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بۆ گەڕی داهاتووی خولی ئیسپانی دیارییکرد.
ئەم
ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوە لە ڕێکەوتی 10ی ئایاری ٢٠٢٦، کە دەکاتە ڕۆژی
یەکشەممە، لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نوی تایبەت بە بلاوگرانا ئەنجام دەدرێت.
یارییەکە لە کاتژمێر
10ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، کە تێیدا هەردوو جەمسەرەکەی
ئیسپانیا بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا و ڕووبەڕووبوونەوەی
ئەستێرەکانی وەک لامین یاماڵ و ڤینی، هەروەها رافینیا و مباپێ، دەچنە ناو
یاریگاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتا 10 کلاسیکۆی نێوان ریاڵ
مەدرید و بەرشەلۆنە، مێرەنگێ چوار یاریی بردووەتەوە و بەرشەلۆنە خاوەنی شەش
بردنەوەیە و لە هیچ کام لەم یاریانەدا یەکسانبوون بەدینەکراوە.