AM:09:02:23/03/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و گارسیاش
تیپەکەی لە شکست رزگارکرد.
دوای
بردنەوەیان لە رایۆ ڤاییکانۆ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکی باشمان ئەنجام نەدا و رایۆ ڤایکانۆ
نایاب بووو، بەڵام دڵخۆشم چونکە سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا.
ئەوەی
پیشانماندا تەنیا جێگیری و سەقامگیری بوو،
ئەوەش زۆر گرنگە بۆ تیپەکە، هەموومان پێکەوە دەبین و بۆ ئامانجە گەورەکانمان بە
رۆحیەت و حەماسەتەوە دەجەنگن.
وتیشی: خوان
گارسیا باوەڕپێنەکراوە، هەروەها دڵخۆشم بۆی کە بانگهێشتنامەی بۆ هەڵبژاردەی
نیشتمانی وەرگرت، پێم وایە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە، تیپەکەی لە شکست رزگارکرد.
باسی
لەوەشکرد، ئەوەی کانسێلۆ
پێشکەشی کرد سەرسوڕهێنەر بوو، بەتایبەت لە تایمی دووەمدا، ئەو هەوڵی دا تا کۆتایی
بەردەوام بێت، هەرچەندە پێکانی نییە بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بوون گۆڕانکاریی پێ
بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕاستی کارێکی نایاب بوو کە هەموو توانای خۆی بۆ بۆ تیپەکە
بەخشی.