PM:05:45:23/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نێڵ کلیمێنتی
ئەستێرەی پێشووی چێڵسی بەهۆی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە بەریتانییەکان، نێڵ کلیمێنت، بەرگریکاری پێشووی یانەکانی
چێڵسی و وێست برۆمیچ ئەلبیۆن، لە ناوچەی کۆستا دێل سۆلی ئیسپانیا دەستگیرکرا.
ئەم
دەستگیرکردنە دوای هەڵکوتانە سەر یانەیەکی نایاسایی بۆ فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە
شارۆچکەی میخاسلە پارێزگای ماڵاگا هات، کە پۆلیسی ناوخۆیی دوای چاودێرییەکی وردی
شوێنەکە، ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامدا.
پۆلیسی ئیسپانیا
دووپاتیکردەوە کە لە کاتی پشکنینی یانەکەدا، بڕی یەک کیلۆ و 170 گرام ماریجوانا، 865
گرام حەشیش، 164 پاکەتی جگەرەی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن، لەگەڵ بڕی سێ هەزار و 469
یۆرۆ و 225 پاوەند دەستی بەسەردا گیراوە.
نێڵ کلیمێنت کە
خاوەنی مێژوویەکی درێژە لە خولی ئینگلیزی و یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی وێست
برۆمیچ، ئێستا ڕادەستی گاردییا سیڤیل کراوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژی
تەندروستی گشتی.
جێی ئاماژەیە کە
کلیمێنت سەرەتای کاروانی وەرزشی لە یانەی چێڵسییەوە دەستی پێکردبوو، بەڵام ئێستا
بەهۆی ئەم دۆسیەیەوە ڕووبەڕووی سزای قورسی یاسایی دەبێتەوە.