گریزمان بە شکۆوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت

PM:05:25:23/03/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریزمان بە شکۆوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت و لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی رێککەوتنی زارەکی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەنتوان گریزمان، ئەستێرە و گۆڵکاری مێژوویی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی زارەکی بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریکی لە هاوینی داهاتوودا.

کارگێڕی ئەتلەتیکۆ و گریزمان کۆکن لەسەر ئەوەی کە یاریزانەکە بە شێوازێکی شایستە و لە دەرگای گەورەوە یانەکە جێبهێڵێت، دوای ئەوەی مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆس تۆمار کردووە.

بڕیارە گریزمان لە ماوەی ئەم پشووە نێودەوڵەتییەدا گەشت بکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکو لەگەڵ یانەی ئۆرلاندۆ ستی کۆببێتەوە و وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی تەواو بکات.

ئەم هەنگاوەی گریزمان لە تەمەنی 35 ساڵیدا بۆ بەدیهێنانی خەونی کۆتاییهێنانە بە کاروانی وەرزشی لە ئەمریکا، کە تێیدا ڕکابەری لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر مایامی دەکات.

سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنە، گریزمان دەیەوێت تا کۆتایی وەرز بە تەواوی جەخت لەسەر یارییەکانی ئەتلەتیکۆ بکاتەوە، بەتایبەت کە یانەکە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسسازی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە لەپێشە، هەروەها یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ماوە.