PM:02:06:23/03/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربێلوا جەختیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ
قورس بوو و ئامانجیان بردنەوەی هەموو یارییەکانی داهاتووە.
دوای بردنەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەلڤارۆ ئاربیلوای
راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، کارتە سورەکەی ڤاڵڤێردی ناڕەوا بوو، لەگەڵ
ئەوەشدا یاریزانەکانی
عەقڵیەتێکی بەهێزیان نیشانداوە دوای کارتە سورەکە.
ئەربێلوا وتی:
ململانێیەکی زۆر قورس بوو، ڕکابەرەکەمان ئاڵانگارییەکی گەورەی بۆ دروست کردین،
بەڵام یاریزانەکان عەقڵیەتێکی پۆڵایینیان نیشاندا، کەشی دێربی لە لالیگا هاوتای
نییە و بردنەوەمان لێرە دوای چەند ساڵێک لە چاوەڕوانی، هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو.
ئەربێلوا
دەربارەی ئەستێرەکانی هێڵی هێرشبەر ئاماژەی بەوە کرد، ڤینیسیۆس ئازایەتی و
بەهرەیەکی بێوێنەی نیشاندا، سەرکەوتنی پێ بەخشین، مباپێش دوای مانگێک لە دابڕان
بڕیارمدا هەنگاو بە هەنگاو بیگەڕێنمەوە، ئەو مەترسییەکی بەردەوام بوو بۆ سەر
ڕکابەر و دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی ئامادە دەبێت.
دەشڵێت: سەرکەوتن بەسەر ڕاهێنەرانی وەک
گواردیۆلا، مۆرینۆ و سیمیۆنی لەم وەرزەدا، نیشانەی پابەندیی یاریزانەکان و
پشتگیریی هاندەرانی بێرنابیۆیە، ئێستا تەنها چوار خاڵ لە بەرشەلۆنەوە دوورین و ئامانجمان بردنەوەی
هەموو یارییەکانە، چ لە خول یان لە چامپیۆنزلیگ.