هیلال لاسای گەورەکان دەکاتەوە

AM:08:28:22/03/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیلالی سعودی هەنگاوێکی گەورە دەنێت و لاسایی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەکاتەوە.
لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنانی وەرزشی، یانەی هیلالی سعوودی کاروانێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ زیادکردنی داهاتەکانی، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە مۆدێلە سەرکەوتووەکانی جیهان وەک یانەکانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، مانچستەر سیتی و ئارسناڵ.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ریازییە، یانەی هیلال ڕێککەوتنێکی نوێی واژۆ کردووە سەبارەت بە مافی ناونانی بارەگای مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپی یەکەم. 
ئەم ڕێککەوتنە بڕی 60 ملیۆن ڕیاڵ دەخاتە خەزێنەی یانە شینەکەوە، بە جۆرێک بۆ ماوەی سێ ساڵ و ساڵانە 20 ملیۆن ڕیاڵ وەردەگرێت.
ئەم داهاتە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوەیە لەگەڵ کۆمپانیای ماجديە، کە بەپێی ئەوە مافی ناونانی بارەگای مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە و کۆمەڵێک مافی بازرگانی تری ناوەوە و دەرەوەی دامەزراوەکەی پێدراوە.

ئەم بارەگا نوێیەی مەشق و ڕاهێنان، کە لە ناو زانکۆی شازادە نورە بنت عبدالرحمن بونیاد نراوە، بە یەکێک لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی یانەی هیلال دادەنرێت.
 ئەم هەنگاوە تەنها بۆ دابینکردنی شوێنی مەشق نییە، بەڵکو ئامانج لێی دروستکردنی سەرچاوەی دارایی بەردەوامە بۆ یانەکە تاوەکو هاوشانی گەورە یانەکانی ئەوروپا لە ڕووی ئابوورییەوە گەشە بکات.