PM:12:23:23/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا نەیشاردەوە بردنەوەی ئەو نازناوە هەستێکی
تایبەتیان پێدەبەخشێت و ئارتێتا رایگەیاند کە شکستەکەیان زۆر بە ئازارە.
پاش کۆتاییهاتنی جامی کاراباو لە سودی مانچسستەر سیتی
بەرامبەر ئارسناڵ، راهێنەری هەردوو یانە لێدوانی خۆیان دا.
لە سەرەتادا پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن وتی: پێویستە شانازی بەم ئاستە و ئەم سەرکەوتنە بکەین، لە ئاستێکی
سەرسوڕهێنەر یاریمان کرد بەرامبەر تیپێک کە یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا، لەگەڵ
بایرن میونشن و بەرشەلۆنە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئێمە باش ئاگادارین جامی کاراباو بەقەد پریمەرلیگ یان چامپیۆنزلیگ گەورە
نییە، بەڵام بردنەوە بەرامبەر تیپێکی کوالیتی ئارسناڵ بەم شێوەیە هەستێکی زۆر
تایبەتمان پێدەبەخشێت.
هەروەها هەست دەکەم شتێکی نائاسایی لەم کۆمەڵەیەدا دێت، ڕەنگە لەم وەرزەدا
یەکدەنگیمان نەبووبێت، بەڵام تیپەکە توانای سەرسوڕهێنەری هەیە.
لە بەرامبەردا میکێل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز دەڵێت: شکستەکەمان
زۆر بە ئازارە، بە تایبەت دوای هەشت مانگ ماندووبوون کە دەرفەتی بردنەوەی یەکەم
نازناومان هەبوو، بەڵام لەدەستماندا.
دەشڵێت: ئەگەر یارییەکە دووبارە ببێتەوە، جارێکی تر هەمان بڕیار دووبارە
دەکەمەوە، کیپا شایەنی ئەوەیە لەم یارییەدا یاری بکات، و بە درێژایی
پاڵەوانێتییەکە ئاستێکی نایابی بۆ ئێمە پێشکەش کردووە، هەڵەکان بەشێکی سروشتی تۆپی
پێن.