AM:10:56:23/03/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆخی پێکانی ئەستێرەکانی نەسڕ روونبووەتەوە و یانەکە
دەیەوێت بۆ رووبەرووبوونەوەی نەجمە ئامادەیان بکات.
بەگوێرەی
سەرچاوە تایبەتەکانی ڕۆژنامەی ریازیە، خۆرخی خیسۆس، ڕاهێنەری یانەی نەسڕ، ئەنجامی کۆتایی
ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی پێدەگات دەربارەی دۆخی پێکانی هەر سێ ئەستێرەکەی.
ئەو ئەستێرانەی
لە یانەی نەسڕ تووشی پێکانبوون بریتین لە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ و ئینیگۆ
مارتینێز، سەرەڕای ئەوەش تیپەکە لە پێشەنگی خولی روشەندا ماوەتەوە.
ئەم هەنگاوە لە
کاتێکدایە کە یانە زەردپۆشەکە مەشقە بەکۆمەڵەکانی دەستپێکردووەتەوە، دوای پشوویەکی
حەوت ڕۆژە کە هاوکات بوو لەگەڵ چالاکییە نێودەوڵەتییەکان.
ڕاپۆرتەکان دووپاتیانکردەوە
کە ڕۆناڵدۆ بەهۆی پێکانێکی ماسولکەییەوە لە دوو یاری ڕابردوو بێبەش بووە، مانێش
هەستی بە ئازار لە جومگەی پێیدا کردووە و ئینیگۆ مارتینێزیش تووشی پچڕانی ماسولکەی
پشتەوەی رانی بووە.
کارگێڕی نەسڕ کە
بە 67 خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش هیلالی ڕکابەرییەتی، دەیەوێت بە زووترین کات
ئەم سێ ئەستێرەیە بۆ یارییەکەی سێی نیسان بەرامبەر نەجمە ئامادە بکات، تاوەکو لە هەشت
هەفتەی کۆتایی خولەکەدا پارێزگاری لە پێشەنگی و نازناوەکە بکەن.