AM:01:02:23/03/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان دوو خاڵی لەدەستدا و بە گۆڵێک بەرامبەر فیۆرێنتینا یەکسانبوو.
لە یارییەکی هەفتەی 30ـی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فیۆرێنتینا.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە خێراییەکی زۆر دەستی پێکرد و تەنها دوای تێپەڕینی یەک خولەک فرانشیسکۆ پیۆ ئیسپۆزیتۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ئینتەر میلان تۆمار بکات، ئەم تایمە بە پێشکەوتنی یانەی میوان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، فیۆرێنتینا هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە چڕکردەوە، سەرەنجام لە خولەکی 77 شێر ندورتوانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ ڤیۆلا تۆمار بکات و یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا.
ئەو یەکسانبوونەش بووە خاڵی کۆتایی و بەم ئەنجامە ئینتەر بە 69 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و فیۆرێنتینا پلەی 16ی گرتووە