خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد و بۆرنمۆس یەکسانبوون

AM:12:59:21/03/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ بۆرنمۆس.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس.
لە تایمی یەکەمدا، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا بەڵام ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، برونۆ فێرناندێز و جەیمس هیل بە هەڵە لە خۆیان گۆڵەکانی مان یونایتدیان کرد، کرێستی و کرۆبی دوو گۆڵەکەیان بۆ بۆرنمۆس تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
خ . ک