PM:03:31:20/03/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیستی ئیسپانیا بۆ دوو یاریی دۆستانە ئاشكراکرا و حەوت یاریزانی بەرشەلۆنە و یەک یاریزانی ریاڵ مەدریدی تیادایە.
لویس دی لافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتووی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی میسر و سڕبیا بڵاوکردەوە.
لە لیستەکەدا حەوت یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بانگهێشتکراون کە ئەوانیش لامین یاماڵ و پاو کوبارسی و فێران تۆرێس و پێدری و دانی ئۆڵمۆ و خوان گارسیا و فێرمین لۆپێزن بەڵام تەنها یەک یاریزانی ریاڵ مەدریدی تیادایە کە ئەویش دین هاوسنی بەرگریکارە.
جگە لە خوان گارسیا سێ گۆڵپارێزی تریش لە لیستەکەدان کە ئەوانیش ئونای سیمۆن و داڤید رایا و ئەلێکس رێمیرۆن، لە هێڵی بەرگریش هەریەکە لە پیدرۆ پۆرۆ و گریماڵدۆ و لیۆرێنتی و لاپۆرت و کۆکۆرێلا و مۆسکوێرا بونیان هەیە.
گرنگترین یاریزانەکانی تری هێڵی ناوەڕاست بریتین لە رۆدری و فۆرنالاس و زوبیمێند و کارلۆس سۆلێر، لە هێڵی هێرشبردنیش هەریەکە لە ئۆیارزابال و ئیگلیسیاس و مونۆز و باینا و پینۆ لە لیستەکەدان.
خ . ک