PM:09:05:19/03/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە تاوەکوو ئێستا 64 ملیۆن یۆرۆی وەک دەستکەوت لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست هێناوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەکانی رابردوودا تووشی قەیرانێکی دارایی قورس بووەتەوە بەجۆرێک بە ئێستاشەوە ناتوانێت گرێبەستی باش ئەنجام بدات، بەڵام تێپەراندنی قۆناغەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان لایەنی دارایی تیپەکەی بەرزکردووەتەوە.رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە بارسا تاوەکوو ئێستا 64 ملیۆن یۆرۆی لەو پاڵەوانێتییە کۆکردووەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرشەلۆنە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی بەشداریکردن پێدراوە و 11 ملیۆنیش تەنها بۆئەوەی سەرکەوتووە بۆ قۆناغی 16.
لەلایەکیترەوە لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی پێنج سەرکەوتن پێدراوە و لەهەمان کاتدا پاش ئەوەی نیوکاسڵی تێپەراندوو و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەم هۆکارەش بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.