ئەلیگری باسی رۆڵی مۆدریچ دەکات

PM:11:13:20/03/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیگری رایگەیاند مۆدریچ بۆ پلانەکانی زۆر گرنگە و پاش پێنج مانگیش خیمینێز دەگەرێتەوە یاریگاکان.

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری پێش ڕووبەرووبونەوەی تۆرینۆ وتی کە بارودۆخی تیپەکەی باشە بەڵام پێویستە هەوڵی باشتربوون بدەین.

وتیشی لۆکا مۆدریچ دڵی تیپەکەمە و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پلانەکانم و دڵخۆشم لەگەڵمانە.

ئەلیگری ئەوەی ئاشکراکرد کە تۆرینۆ یانەیەکی زۆرباشن و پێویستە لەسەرییان بەباشی یاریی بکەن ئەگەرنا ناتوانن سێ خاڵەکە ببەنەوە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە پاش دابرانی بەهۆی پێکانەوە سانتیگا خیمینێز لە دواجاردا دوای پێنج مانگ دەگەرێتەوە یاریگاکان.

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ئاماژەی بەوەکرد کە کریستیان پولیسیج و رافایل لیاو دوو یاریزانی کاریگەری تیپەکەین و متمانەی پێیان هەیە زۆرینەی یارییەکان بەشداری گۆڵ کردن بکەن.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە کە تا دواسات هەوڵی بردنەوەی نازناوی نازناوی خوڵی ئیتاڵیا دەدەن.