PM:04:08:20/03/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا ئامادەیە لەپێناو کوبارسی مەرموش و لویس و بڕێک پارە بە بەرشەلۆنە بدات.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.
ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو بەهەر نرخێک بێت پاو کوبارسی بەرگریکاری لاوی یانەی بەرشەلۆنە بگوازنەوە پێکهاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، گواردیۆلا زۆر سەرسامە بە تواناکان و ئاستەبەرزەکەی کوبارسی و دڵنیایە لەوەی کە سەرجەم کێشەکانی هێڵی بەرگری یانەکەی چارەسەر دەکات.
راشیگەیاندووە، بەرپرسانی مان سیتی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر کوبارسی هەریەکە لە عومەر مەرموش و ریکو لویس لەگەڵ بڕە پارەیەک بە یانەی بەرشەلۆنە بدات.
رونیشیکردووەتەوە، بەهای کوبارسی لە ئێستای تۆپی پێدا 80 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت لە کاتێکدا یانەی ئارسناڵیش هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج.
خ . ک