PM:11:59:20/03/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر زۆرە ئینزۆ پاش مۆندیال ریزەکانی چێڵسی بەجێبهێڵێت و ریاڵ مەدریدیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.
پاش ئەوەی پرۆژەکەی یانەی چێڵسی تادێت خراپتر دەبێت و یانەکەش لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کرد هەربۆیە ئەستێرەکانی تیپەکە بیر لە رۆیشتن دەکەنەوە.
لە نوێترین پیشهاتدا دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە ئینزۆ فێرناندێز بڕیاریداوە پاش جامی جیهانی ریزەکانی بلووز بەجێبهێڵێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ریاڵ مەدریدیش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات.
لەلایەکیترەوە ناوی چەند یاریزانێکتر بە مێرێنگیوە بەستراوەتەوە کە دیارترینیان ڤیتینیایە بەڵام ئەگەر زۆرە ئینزۆ بگوازنەوە چونکە خۆی خواستی رۆیشتنی لە تیپەکەی هەیە و بەمەش ئاسانتر دەتوانن گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 45 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.