کۆمپانی باسی ئاستی یاریزانەکانی دەکات

PM:09:45:20/03/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی رایگەیاند کە دەیانەوێت بەباشی کۆتایی بە وەرزەکەیان بهێنن و پابلۆڤیجیش هیچ پێکانی نییە.

ڤیتسن کۆمپانی پێش رووبەرووبونەوەی یونیەن بەرلین ئاماژەی بەوەکرد کە لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن دڵخۆشە و ئامانجێتی چەند ساڵێکیتر بمێنیتەوە.

وتیشی پابلۆڤیچ هیچ جۆرە پێکانێکی نیە و تەنها کەمێک هەستی بە ماندووبوون کردووە بێگومان ئامادەدەبێت بۆ یارییکردن.

کۆمپانی ئەوەی ئاشکراکرد کە راستە ئێستا تەمەنی مانیۆل نۆیەر 40 ساڵە و ئەوتەمەنەش بۆ یارییکردن زۆر نییە ئەگەر ئازاری ئەژنۆم نەبوایە ماوەیەکی زیاتر بەردەوام دەبووم لە یارییکردن.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە دەیانەوێت بەباشی کۆتایی بە وەرزەکەیان بهێنن و لە ئێستادا ئەنجامدانی هەڵە باجەکەی قورس دەبێت.

لە کۆتاییدا باسی لە ڕووبەرووبونەوەی ریاڵ مەدرید کردوو و وتی کە ئامادەن بۆئەوەی بەرامبەر باشترین یانەی جیهان یاریی بکەن.