PM:11:52:19/03/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە گویراسیان وەک جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دیارییکردووە و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش ئەوەی تەمەنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هەڵکشاوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بیر لەوەدەکەنەوە جێگرەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.
دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە بلەوگرانا سێرهیۆ گویراسیان بۆئەم مەبەستە دیارییکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە برگەیەک لە گرێبەستی گویراسی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند هەیە کە رێگەی پێدەدات لە کۆتایی وەرز بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ تیپەکەی بەجێبهێڵێت.
لەلایەکیترەوە بارسا بۆ کڕینی ئەم گویراسی تەنها رەزامەندی یاریزانەکەیان و پێویستە لەگەڵ پێدانی 60 ملیۆن یۆرۆ بە دۆرتمۆند ئەوکات دەتوانن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
ئەستێرە غاناییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 38 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.