PM:10:33:20/03/2026
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کالیاری بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لە یاریگای ساردینیا بووە میوانی کالیاری.
لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان بەباشی دەستیان پێکردوو و توانیان لەخولەکی دوو لەرێگەی ماکتۆمینای گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
پاشان خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی ناپۆلی کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا بەبەردەوامی هێرشیان دەبردەسەر خانەی گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ناپۆلی کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 62خاڵ و سەرکەوتن بۆ پلەی دووەم و کالیاریش بە 30خاڵ پلەی 15ی گرتووە.