داوای بەشداریکردنه نەیمار دەکرێت لە مۆندیال

PM:09:33:18/03/2026

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری کارەکانی نەیمار دوپاتیکردەوە دەبێت ئەنچیلۆتی بانگهێشتی نەیمار بکات چونکە دڵی بەڕازیلییەکانە.

بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، سەبارەت بە دوورخستنەوەی نێیمار جۆنیۆر لە لیستی کۆتایی کەمپی مانگی ئازار، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.

ئەنچیلۆتی هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئامادەنەبوونی جەستەیی نێیمار گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: نێیمار هەلی بەشداریکردنی لە مۆندیال هەیە، بەڵام من پێویستم بە یاریزانێکە کە سەدا سەد ئامادە بێت، دەبێت نێیمار شایستەیی خۆی لە نێو یاریگادا بسەلمێنێت.

لەمبارەیەوە، بێنی زەهاڤی، بەڕێوبەری کارەکانی نێیمار، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووس فابیزیۆ ڕۆمانۆ، وەڵامی گومانەکانی دایەوە و پەیامێکی یەکلاکەرەوەی ئاڕاستەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە کرد.

زەهاڤی وتی: ڕێزێکی زۆرم بۆ ئەنچیلۆتی هەیە، بەڵام دەشزانم نێیمار چەندە بە جدی کار دەکات بۆ ئەوەی لە مۆندیالدا هاوکاری بەڕازیل بکات.

زەهاڤی بە تۆنێکی پڕ لە متمانەوە وتیشی: بڕوام وایە ئەنچیلۆتی هەڵەیەکی وا ناکات کە دەستبەرداری ترپەی دڵی بەڕازیلییەکان بێت، کە ئەویش نێیمار جۆنیۆرە.

ئەم کێشمەکێشەی نێوان ڕاهێنەر و بەڕێوبەری کاری یاریزانەکە، جەماوەری سامبای خستووەتە دۆخێکی چاوەڕوانییەوە، بەتایبەت کە نێیمار هەمیشە وەک ڕووکاری سەرەکی هەڵبژاردەکە بینراوە، بەڵام ئێستا ئەنچیلۆتی دەیەوێت پرۆسەی نوێکردنەوە دەستپێبکات بێ ئەوەی پشت بە تەنیا یاریزانێک ببەستێت.