AM:12:50:16/03/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا میلان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە لازیۆ دۆڕا و نەیتوانی جیاوازیەکەی لەگەڵ ئینتەر کەمبکاتەوە.
لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لازیۆ بووەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی لازیۆ کۆتاییهات، گۆڵەکەش گۆستاڤ ئیزاکسن لە خولەکی 26 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی میلان هەوڵێکی زۆریاندا لەپێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی لازیۆ کۆتاییهات.
خ . ک