AM:10:29:15/03/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانیەوە دەکات و بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو.
ڤینسێنت کۆمپانی، ڕاهێنەری یانەی باین میونشن، دوای یەکسانبوونی تیپەکەی بەرامبەر لیڤەرکوزن وتی: شانازی بە عەقڵیەتی تیپەکەمەوە دەکەم، زۆر شت ڕوویان دا کە جێی مشتومڕ بوون و کاریگەرییان لەسەر یارییەکە هەبوو.
لە سەرەتای یارییەکەدا هەڵەیەکمان کرد و گۆڵمان لێکرا، لەگەڵ ئەوەشدا بە باشی لە نێو کەشی یارییەکەدا ماینەوە، لیڤەرکوزن تیپێکی ڕێکخراو و تۆکمە بوو، بۆیە پێویست بوو ئارام بگرین.
وتیشی: دەرکردنی جاکسۆن هیچ گومانێکی تێدا نەبوو، بەڵام تێناگەم بۆچی لویس دیاز کرایە دەرەوە، هەروەها تێناگەم بۆچی گۆڵەکەی هاری کەین ڕەتکرایەوە، بۆ من گۆڵێکی دروست بوو.
لەبارەی ئەو گۆڵەی بەهۆی دەستلێدانی جۆناسان تا ڕەتکرایەوە، وتی، کە یاریزانەکە هیچ تاوانێکی نەبووە چونکە تۆپەکە خۆی بەر ئەنیشکی کەوتووە و بۆ قاچی گەڕاوەتەوە، هەرکەسێک یاریی تۆپی پێی کردبێت، لەمە تێدەگات.