PM:07:12:03/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤان دی ڤین بڕیاری رۆیشتنی داوە لە تۆتنهام و بەرشەلۆنە
و ریاڵ مەدریدیش چاودێری بارودۆخی دەکەن.
میکی ڤان دی ڤینی بەرگریکاری تۆتنهام بڕیاریداوە لە
کۆتایی وەرز ریزەکانی تۆتنهام بەجێبهێڵێت، چونکە وای دەبینێت کاتی تاقیکردنەوەی
وێستگەیەکی نوێی یارییکردنە.
رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە هەردوو یانەی ریاڵ
مەدرید و بەرشەلۆنە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو بەرگریکارە دەکەن و ئامادەن
ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نرخی ڤان دی ڤین زیاتر
دەبێت لە 60 ملیۆن یۆرۆ ئەمەش وادەکات ئەگەری رۆیشتنی بۆ ریاڵ مەدرید زیاتربێت
چونکە توانای داراییان باشترە.
ئەستیڕە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزە
بەشداری 34 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست
تۆماربکات.