AM:01:10:03/03/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام بە خیتافی دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری خیتافی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ریاڵ دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، بەڵام لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون، لە بەرامبەردا خیتافی توانی لە خولەکی 39 لەرێگای ساتریانۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن یاریگا هەموو تواناکانی خۆی خستەگەڕ لەپێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام پاش چەندین هەوڵ سەرکەوتوو نەبوون.
سەرەنجامیش، خیتافی یارییەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە، خاڵەکانی بوون بە 32 خاڵ لە پلەی 11یەم، ریاڵ مەدریدیش خاڵەکانی لە 60 خاڵ مانەوە لە پلەی دووەمی ریزبەندی.