خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ شکستی هێنا

AM:01:58:04/03/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا وڵڤەرهامتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپوڵی بردەوە و برینەکانی ریدزی قوڵترکردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا وڵڤەرهامتۆن لە یاریگای خۆی میوانداری لە لیڤەرپوڵ کرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بەیارییەکە کرد بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سپێتی کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا وڵڤەر لە خولەکی 78لەرێگەی گۆمێس گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

پاشان سەڵاح لە خولەکی 83ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە بەڵام لەخولەکی چواری کاتی زیادکراو خاوەن ماڵ لەرێگەی ئاندرێ گۆڵێکی کوشندەیان تۆمارکردوو و دووبارە پێشکەوتنەوە.

سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی وڵڤەرهامتۆن کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 16خاڵ لەپلەی 20دان و لیڤەرپوڵیش بە 48خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.