چامپیۆنز لیگ.. ریال مەدرید گەیشتە قۆناغی 16

AM:01:07:26/02/2026

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید دووەم یارییشی لە بەنفیکا بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کە یاریی پێشووی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەنفیکا بردبووەوە، ئەم یارییە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری کرد.

تایمی یەکەم، بەنفیکا لە خولەکی 14 گورزی خۆی وەشاند و لە رێگەی رافا سیلڤا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام هەر زوو ریاڵ مەدرید وەڵامی دانەوە و چوامینی گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو یەکسانبوونە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، ریاڵ مەدرید کۆنترۆڵی یاریگای کرد و ڤینیسیۆس لە خولەکی 80 گۆڵی دووەمی یانەکەی نووسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، بە ئەنجامی هەردوو یاری مێرەنگێ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک گەیشتە قۆناغی 16.