جامی ئیتاڵیا.. ئینتەر و کۆمۆ بە بێ گۆڵ یەکسانبوون

AM:01:21:04/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئیتاڵیا ئینتەر بە ئەنجامێکی نایاب گەڕایەوە یاریگای خۆی و بە بێ گۆڵ لەگەڵ کۆمۆ یەکسانبوو.
لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کۆمۆ بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی کۆمۆ باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا، ئینتەر ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
خ . ک