کاسیمیرۆ رۆیشتنی لە کۆتایی وەرز لە مان یونایتد راگەیاند

AM:12:11:23/01/2026

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسیمیرۆ رۆیشتنی لە کۆتایی وەرز لە مان یونایتد راگەیاند و دوپاتیکردەوە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات لەپێناو یانەکە.

ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر یونایتد، کاسیمیرۆ، بە فەرمی بڕیاری ڕۆیشتنی خۆی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان راگەیاند.

کاسیمیرۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ماڵئاواییکردن، تاوەکو ئەو وێنە جوان و رێزەی لە لای هاندەران هەیەتی وەک خۆی بمێنێتەوە و بە کۆتاییەکی شایستە کاروانە وەرزشییەکەی لە ئۆڵد ترافۆرد تەواو بکات.

ئەو ئەستێرە بە ئەزموونە بەڵێنی دا کە لە ماوەی چوار مانگی داهاتووی گرێبەستەکەیدا بە هەموو توانایەوە بجەنگێت و پابەندی تەواوی خۆی بۆ درێسی یانەکە دووپات کردەوە.

وتیشی: من بۆ هەمیشە وەک ئەندامێکی مان یونایتد دەمێنمەوە.

سەبارەت بە داهاتووی، هەرچەندە دەنگۆی زۆر لەسەر چوونی بۆ خولی سعوودی یان یانە گەورەکانی ئەوروپا هەیە، بەڵام کاسیمیرۆ هێشتا ناسنامەی یانەی داهاتووی ئاشکرا نەکردووە و بڕیاریداوە هەموو سەرنجی بخاتە سەر کۆتاییەکی سەرکەوتوو لەگەڵ مانچستەر یونایتد.