مباپێ ژمارەی رۆناڵدۆ تێدەپەرێنێت؟

PM:07:39:22/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دەیەوێت ژمارەی پێوانەی رۆناڵدۆ تێپەرێنێت و کاتێک لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگدا 17 گۆڵی تۆمارکرد.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجێتی ژمارە پێوانییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریکردووە تێیان ببپەرێنێت.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە مباپێ ئەم وەرزە دەتوانێت ژمارەی پێوانەی رۆناڵدۆ تێپەرێنێت کاتێک ئەو ئەستێرە پورتوگالییە توانی لە وەرزی 2014 بۆ 2015 17 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆماربکات چونکە کیلیان ئێستا لە قۆناغی یەکەمی ئەو پاڵەوانێتییە خاوەنی 11 گۆڵە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ژمارەیەکی پێوانەیتری رۆناڵدۆ مەترسی شکاندنی لەسەرە لەلایەن مباپێیەوە بەجۆرێک کریس توانیوێتی لە وەرزێکدا 61 گۆڵ بەدرێسی ریاڵ مەدرید تۆماربکات و ئێستاش مباپێ 32 گۆڵی تۆمارکردووە و لە ناوەراستی وەرزەکەشدایە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامىیت دەتوانێت تێێ پەرێنێت.