خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بە ریاڵ سۆسیداد دۆڕا

AM:01:46:19/01/2026

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە ریاڵ سۆسیداد دۆڕا.
لە هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد بووەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی سۆسیداد کۆتاییهات، گۆڵەکەش ئۆیارزابال لە خولەکی 32 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 70 مارکۆس راشفۆرد ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە بەڵام دوای یەک گویدیش گۆڵێکی تری بۆ سۆسیداد تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرشەلۆنە بردەوە.
بەو ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت، ریاڵ سۆسیداد 24 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدایە.
خ . ک