خولی سعودیە.. قادسیە یاری لوتکەی لە ئیتیحاد بردەوە و هیلالیش گۆڵبارانی فەیحای کرد

PM:10:43:22/01/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە قادسیە یاری لوتکەی لە ئیتیحاد بردەوە و هیلالیش گۆڵبارانی فەیحای کرد.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 16ی خولی سعودیە، قادسیە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتیحادی کرد.
لە تایمی یەکەم، کەریم بنزیمە لە خولەکی 29 گۆڵی پێشکەوتنی ئیتیحادی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 37 کوینۆنێس ئەنجامەکەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لە سەرەتاکان قادسیە باشتر بینران و توانیان لە خولەکی 59 گۆڵی دووەم لە رێگای کوینۆنێسەوە تۆماربکەن، یارییەکەش سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا بەو ئەنجامە مایەوە، لە ئێستادا قادسیە بە 36 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە، ئیتیحادیش 27 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.
 لە یارییەکی تریشدا، هیلالی پێشەنگ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەیحای بردەوە و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 44 خاڵ لە پلەی یەکەم.