AM:12:59:22/01/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ
بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر سلاڤیا پراگ بەدەستهێنا
و لیڤەر لە مارسیلیای بردەوە.
لە یارییەکانی خولی
حەوتەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە
میوانی سلاڤیا پراگی چیکی.
تایمی یەکەم،
سلاڤیا پراگ پاڵپشت بە یاریگا و هاندەرانی هەر زوو تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنەی هەژاند لە
رێگەی کۆشیچ، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 34 و 42 وەڵامیان
دانەوە، هەردوو گۆڵەکەکەش فێرمین تۆمارییکرد.
نیوەی یەکەم کۆتایی
نەهات و دوو خولەک دوای گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی بە هەڵە گۆڵی
یەکسانبوونی لە خۆیان تۆمارکرد، بەم شێوەیەش ئەو تایمە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ
کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، لە
خولەکی 61 پێدری بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، بەڵام پلانەکانی هانسی فلێک بۆ
گۆڕینی ریتمی یارییەکە سەرکەتووتر بوون، بە شێوەیەک لە خولەکەکانی 63 و 70 دوو
گۆڵیان لە رێگەی ئۆلمۆ و لیڤاوە تۆمارکرد و یارییەکەیان لە سودی خۆیان
کۆتاییپێهێنا.
سەرەنجام بەرشەلۆنە
یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردەوە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ چووە
پلەی نۆیەم.
لە یارییەکانی
دیکەی هەمان قۆناغ، لیڤەرپوول بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە مارسیلیای بردەوە و یۆڤانتۆس
شکستی بە بەنفیکا هێنا.