پاڵێوراوانی باشترین یاریزانەکانی مانگی لا لیگا بڵاوکرایەوە

PM:08:21:21/01/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانەکانی مانگی لا لیگا بڵاوکرایەوە و هیچ یاریزانێکی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی تێدا نییە.

پێگەی فەرمی لا لیگا، بە لیستێکی پێنج یاریزانی، ناوی پاڵێوراوەکانی باشترین یاریزانی مانگی یەکی لا لیگای بڵاوکردەوە، کە هیچ یاریزانێکی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەخۆناگرێت، هاوکات لیستی پاڵێوراوەکانی بۆ باشترین راهێنەر و باشترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵی راگەیاند.

بە گوێرەی ئەوەی لا لیگا بڵاویکردووەتەوە، پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی مانگی کانوونی دووەم بریتین لە، مارکۆس ئەلۆنسۆی یاریزانی سڵێتاڤیگۆ، موریکی یاریزانی ریاڵ مایۆرکا، ڤاناتی یاریزانی جیرۆنا، گۆنزالۆ گوێدێسی یاریزانی ریاڵ سۆسیداد و سۆرلۆسی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

هەروەها بۆ رکابەرییکردن لەسەر بوون بە باشترین راهێنەری مانگی یەکی ساڵی 2026، هەریەکە لە میشێڵ سانچێزی راهێنەری جیرۆنا، پیلیگرینۆ ماتارازوی راهینەری ریاڵ سۆسیداد و کلۆدیس جیرالدێزی راهێنەری سێڵتاڤیگۆ پاڵوراون.

سەبارەت بە پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵان، هەریەکە لە بۆبیل، فێرمین، گۆنزالۆ، مۆلێرۆ و ڤیتۆر رکابەری دەکەن.