خولی سعودیە.. نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بردنەوەی بەدەستهێنا

PM:11:20:21/01/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە زەمەکی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 17ی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی زەمەک.

تایمی یەکەم، پێنج خولەک بەس بوو تا عەبدولرەحمان غەریب گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی نەسڕ تۆماربکات،هەر ئەم گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم لە سودی یانەی میوان.

لە تایمی دووەم، نەسڕ بە هێرشبردن دەستی بە یارییەکە کردەوە، هێرشەکانیش گۆڵی دووەمیان بەدوای خۆیاندا هێنا، گۆڵەکەش لە خولەکی 60 کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمارییکرد، لە بەرامبەردا زەمەک لە خولەکی 68 تاکە گۆڵی خۆی لە رێگەی یاریزان جەمال حەرکاس نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی نەسڕ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نەسڕ بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و زەمەک بە 11 خاڵ لە پلەی 15یە.