AM:01:10:23/01/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ رۆما بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە
شتوتگارت هێنا و چووە پلەی شەشەمی ریزبەندی.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی یۆرۆپا لیگ رۆما لە
یاریگای خۆیدا میوانداری شتوتگارتی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە وەک یەک بوو،
بەڵام کوڕانی خاوەن یاریگا سەرکەوتوو بوون لە گۆل تۆمارکردن و لە خولەکی 40 پیسیڵی
گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە جیاواز بوو، کوڕانی
میوان باشتر بینران و هەموو هەوڵێکیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام
سەرکەوتوو نەبوون، لە بەرامبەردا لە خولەکی 93 پیسیڵی گۆڵی دڵنیایی رۆمای
تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام
بەبردنەوەی رۆما کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بوون بە 15 خاڵ لە پلەی شەشەم.