چارەنووسی برۆنۆ یەکلای بوویەوە

PM:05:10:22/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد بە برۆنۆ فێرناندێزیان راگەیاندووە پێش دەستپێکی مۆندیال بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە مانەوە یاخود رۆیشتن بدات.

یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە هاوینی داهاتوو گۆڕانکاری بەرچاو لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن و بۆ ئەم مەبەستەش پلانی تایبەتیان ئامادەکردووە.

تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردووەتەوە کە برۆنۆ فێرناندێز تاوەکوو ئێستا داهاتووی بەنادیاری ماوەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بەو ناوەراستکارەیان راگەیاندووە کە پێش دەستپێکردنی مۆندیال داهاتووی خۆی بە رۆیشتن یاخود مانەوە یەکلای بکاتەوە.

لەلایەکیترەوە هۆکاری ئەم بڕیارەی مانیو بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ئەگەر برۆنۆ بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا دۆزەرەوەکانی تیپەکە لە جامی جیهانی هەوڵ بدەین ئەستێرەیەک دەست نیشان بکەن و  بۆجێگاکەی بیگوازنەوە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 21 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.