گاسپێرێنی: ئامانجی رۆما گەشەکردنە

PM:11:45:21/01/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاسپێرێنی وتی گرنگترین ئامانجی رۆما گەشەکردنی تیپەکەیە و تەنیا بیر لە نازناوەکە ناکەینەوە.

پێش رووبەرووبوونەوەی شتوتگارت، جیان پیێرۆ گاسپێرێنی راهێنەری رۆمای ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد، تیپەکە لە بارودۆخێکی باشدایە، بەڵام ماریۆ هێرمۆسۆبەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات.

ڕاهێنەرەکە باسی لەوە کرد کە، یارییەکەی شتوتگارت زۆر نزیکە لە یارییە گرنگەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان لە خولی ئیتاڵیا، بەڵام هەوڵدەدەن هەموو سەرنجیان بخەنە سەر ئەو یارییە.

سەبارەت بە دیبالا، گاسپێرێنی وتی: دیبالا یاریزانێکی ئاست بەرزە و هەمیشە کاریگەر بووە، ڕەنگە کەمێک خێراییەکەی لەدەست دابێت، بەڵام بە هاوکاری هاوڕێکانی هێشتا دەتوانێت لە یارییەکاندا بڕیاردەر بێت.

دەشڵێت: لەو کاتەوەی هاتووم، گرووپێکم دۆزیوەتەوە کە دەیانەوێت سەرکەوتوو بن، ئامانجمان ئەوەیە کوالێتی یاریکردنمان زیاتر بەرەو پێش ببەین، تەنیا بیر لە نازناوەکە ناکەینەوە، گرنگترین شت بۆ ئێمە گەشەکردنە.