PM:11:11:15/01/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فەنارباخچە دەیەوێت نونێز بگوازێتەوە و یاریزانەکەش لە
پێناو بەشدارییکردن لە مۆندیال ئارەزووی گەڕانەوە بۆ ئەوروپا دەکات.
ڕۆژنامەی فۆتۆماچی تورکی بڵاویکردووەتەوە، یانەی فەنارباخچە ئارەزووی گواستنەوەی
داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای لە یانەی هیلالی سعودیە دەکات.
یانە تورکییەکە بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی مانگی یەکدا
هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە و پێدەچێت یاریزانە ئۆرۆگواییەکە ئامانجێکی گونجاو و سەرەکییان
بێت.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، لیستی ئامانجەکانی فەنارباخچە
بۆ هێرشبەرێکی نوێ ناوی دیکەی تێدایە، بەڵام نونێز لەپێشینەیە، بەو پێیەی یاریزانە
تەمەن 26 ساڵەکە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا هەیە وەک ئامادەکارییەک بۆ
بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ ئۆرۆگوای.
نونێز لەم وەرزەدا لە 17 یاریدا حەوت گۆڵ و چوار ئەسیستی
بۆ یانەی هیلال تۆمارکردووە و دوای ئەوەی کە هاوینی ڕابردوو لە لیڤەرپوڵەوە
پەیوەندی بەو یانە سعودییە کرد.