سەڵاح پاش 122 رۆژ گۆڵی لە پریمەر لیگ تۆمارکرد

PM:02:29:04/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح پاش زیاتر لە چوار مانگ گۆڵی لە پریمەر لیگ تۆمارکردەوە و کۆتایی بە ئامارە خراپەکەی هێنا.

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسریی یانەی لیڤەرپوول، لە یاریی شەوی سێشەممەدا بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن تاقە گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد، هەرچەندە گۆڵەکەی نەبووە ڕێگر لە شکستی رێدز و یانەکەی تووشی شکستێکی چاوەروواننەکراو بوو.

سەرەڕای شکستەکە، سەڵاح توانی کۆتایی بە وشکەساڵییەکی درێژبهێنێت کە 122 ڕۆژی خایاندبوو، چونکە دوایین گۆڵی لە پریمەر لیگ دەگەڕایەوە بۆ یەکی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا.

ئەمە درێژترین ماوەی بێ گۆڵی سەڵاح بوو لەوەتەی لە ساڵی 2017ەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، کە 10 گەڕی پریمەرلیگی خایاند.

بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە، سەڵاح ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە هەشت گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

هەروەها ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە، بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن، کە لە 11 یاری ڕابردوویدا بەشداری لە 10 گۆڵدا کردووە و ئەمەش سێیەم یاری لەسەریەکە گۆڵیان لێ تۆماردەکات.