PM:03:01:04/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئومتیتی کە ئێستا وەک شرۆڤەکار لە تۆپی پێ
بەردەوامە چەند نهینییەکی خۆی لەگەڵ مێسی درکاند.
شەوی رابردوو لەیاری نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ،
ساموێل ئومتێتی، بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، جارێکی تر لە یاریگای
سپۆتیفای کامپ نو دەرکەوتەوە، بەڵام ئەمجارەیان نەک وەک یاریزان، بەڵکو وەک
شرۆڤەکارێکی کەناڵی دەزنی فەڕەنسی.
ئومتێتی کە لە سێپتەمبەری 2025 و لە تەمەنی 31
ساڵیدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی ئەژنۆیەوە وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن
ڕاگەیاند، لە ستۆدیۆی شرۆڤەکاری یارییەکەدا چەند یادگارییەکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ
لیۆنێل مێسی گێڕایەوە.
ئەو باسی یەکەم گۆڵی خۆی کرد و وتی: کاتێک یەکەم
گۆڵم تۆمارکرد، سەیری مێسیم کرد و پێم وت ئێستا شتێک شک دەبەم بۆ منداڵەکانمی باس
بکەم، ئەویش بە سادەیی وتی ئەوە ئاساییە و کێشە نییە.
هەروەها ئومتێتی پەردەی لەسەر خولیایەکی نامۆی
مێسی لادا و ئاشکرای کرد کە ئەوان لە دەرەوەی یاریگا پێکەوە یاریی تۆپی باسکەیان
کردووە.
شرۆڤەکارەکە بە پێکەنینەوە وتی: مێسی زۆر حەزی لە
گرەوکردن بوو لە کاتی باسکەدا، دوای ماوەیەک تێگەیشتم بۆچی حەز دەکات لەگەڵ من
یاری بکات، چونکە من هەمیشە دەمدۆڕاند.
سەبارەت بە ژیانی لە بەرشەلۆنە، ئاماژەی بەوە کرد
کە تەنها لە ماوەی چوار مانگدا فێری زمانی ئیسپانی بووە، چونکە هەموو بەیانییەک بۆ
کڕینی ڕۆژنامە چووەتە دەرەوە.
یاریزانەکەی
پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لە ساڵی 2016 لە لیۆنەوە پەیوەندی بە بارشاوە کرد، 150
یاریی بۆ یانەکە ئەنجامدا و حەوت نازناوی جۆراوجۆری بەدەستهێنا، بەڵام پێکانەکەی
ساڵی 2018 کۆتایی بە درەوشانەوەی هێنا و دوای یاریکردن بۆ لێچی و لیل، دواجار ساڵی
ڕابردوو بەیەکجاری ماڵئاوایی لە یاریکردن کرد.