داهاتووی دیمبلی ئاشکرابوو

PM:02:32:15/01/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گفتوگۆکانی نێوانی دیمبلی و پاریس سان جێرمان سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان لە قۆناغی سەرەتاییدا.

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی عوسمان دیمبلی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە دەستیان کردووە بە هەنگاونان سەبارەت بەدرێژکردنەوەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە گفتوگۆکان لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە و تاوەکوو ئێستا هێرشبەرەکە رەزامەندی تەواوی نەداوە بۆمانەوە لە پاریس.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە خاڵی ناکۆکی نێوانیان مووچەی ساڵانەی عوسمان دیمبلییە بەجۆرێک یاریزانەکە داوای ئەوە دەکات کە لە گرێبەستە نوێیەکەیدا مووچەکەی دوو هێندەی ئێستا بێت.

لەلایەکیترەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی عوسمان دیمبلی دەکەن و ئەگەر بڕیاری جێهێشتنی پاریس سان جێرمان بدات ئەوا ئامادەن ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

ئەستێرە 28 ساڵانەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 112 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 47 گۆڵ و 34 ئەسیست تۆماربکات.