PM:12:22:15/01/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن لە گواستنەوەی شلۆتەربێک کشاوەتەوە و لە
ئەگەری پێویستیشیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی گێهی دەدەن.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن بڕیاری داوە شلۆتەربێک
لە پلانەکانی داهاتووی دەربهێنێت و چیتر وەک بژاردەیەک بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری
سەیری ناکات، ئەمەش وەک سوپرایزێک دەبینرێت چونکە پێشتر ناوی ئەو یاریزانە بە
توندی بە یانە باڤارییەکەوە بەسترابووەوە.
هۆکاری ئەم کشانەوەیەی بایرن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
کە کارگێڕی یانەکە و ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەر پێیان وایە هێڵی بەرگرییان تەواو و
بێ کەموکوڕییە، بەتایبەت لەکاتێکدا دایۆ ئۆپامیکانۆ لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
نزیکە و لەگەڵ جۆناسان تاه دوانەیەکی بەهێز پێکدەهێنن، جگە لە بوونی چەندین
بژاردەی تری وەک هیرۆکی ئیتۆ، کیم مین جای و جۆسیپ ستانیسێچ.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر بایرن
لە داهاتوودا پێویستی بە بەرگریکارێکی نوێ بێت، ئەوا پێشینەی کارەکانیان بۆ مارک
گیهی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس دەبێت نەک شلۆتەربێک، ئەم بڕیارەی یانەکە ڕێگە بۆ
یانە ئەوروپییەکانی تر خۆش دەکات کە دەیانەوێت سوود لە تواناکانی ئەم بەرگریکارە
وەربگرن پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتموند.