ئەڵۆنسۆ و گواردیۆلا باسی یارییەکەیان دەکەن

PM:11:25:09/12/2025

456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەڵۆنسۆ دوپاتیکردەوە سەرنجی لەسەر یارییەکەی مان سیتی و گواردیۆلاش پشتگیری راهێنەرەکەی ریاڵ مەدریدی کرد.

پێش رووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی، چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لە یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆوە فێربوون و لەرووی دەرونییەوە ئامادەن و متمانەیان بە خۆیان هەیە شکست بە سیتی بهێنن.

سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید باسی لەوەکرد، کاتێک لە یانەیەکی وەک ریاڵ دەبیت بە راهێنەر دەبێت چاوەڕێی هەموو شتێک بکەیت، بەڵام ئەوان تیپێکن پێکەوە بەرەوپێش دەچن و رووبەڕووی سەختییەکان دەبنەوە.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە ئێستادا سەرنجی لەسەر کارەکەیەتی لە مەدرید و بیر لە راهێنەرایەتی لیڤەرپول ناکاتەوە، وە دەزانن مان سیتی یانەیەکی بەهێزە بەڵام بۆ ئەوان هەموو رکابەرێک ئاسان نییە و رێز لە هەمووان دەگرن.

لەلایەکی ترەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رایگەیاند، نابێت ریاڵ مەدرید بە کەم بزانن ئەوان هەمیشە بەهێزن و تیپێکی زۆر باشیان هەیە کە لە چامپیۆنز لیگ درەوشانەتەوە.

سەبارەت بە ئەڵۆنسۆش وتی: هاوسۆزم لەگەڵیدا، چونکە دوو ساڵ پێکەوە بووین؛ ئەزموونێکی نایاب بوو، زۆر شتمان هاوبەشە، تەنانەت خێزانەکانمان بەیەکەوە گرێدراون، بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید قورسترین یانەکانن بۆ ڕاهێنەرایەتیکردن لەڕووی فشار و ژینگەی کارکردنەوە.

باسی لەوەشکرد، ستۆنز پێکانی هەیە و نازانێت ئایا پێکانەکەی قورسە یان سوک، بەڵام هیوادارە پێکانەکەی ئاسایی بێت.