AM:11:32:05/12/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری رایگەیاند رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر
بوونەوە و لازیۆ شایستەی سەرکەوتن بوو.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی ئە سی
میلان دوای شکستیان بەرامبەر میلان و ماڵئاواییکردنیان لە جامی ئیتاڵیا
دوپاتیکردەوە کە بە دڵنیاییەوە لازیۆ شایستەی بردنەوە و سەرکەوتن بوو لەو
یارییەدا.
ئەلێگری رایگەیاند، یاریزانەکانم لەم
یارییەدا لە بارودۆخێکی باشدا نەبوون بەهۆی ئەوەی کە چەند هەڵەیەکیان ئەنجامدا و
بە ئاسانی تۆپیان لەدەستدا لە چەند کاتیکی یارییەکەدا لە کاتێکدا لە یارییەکانی
رابردوو زۆر باش بوون لەوەدا.
بڵاویشیکردەوە، لازیۆ بە ئاستێکی نایابەوە
دەرکەوت و رووبەڕووی ئاستەنگی زۆریان کردنەوە لە یارییەکەدا، لە تایمی یەکەمدا
هەڵەی زۆریان کردووە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی یانەی بەرامبەر هەلی زۆر دروستبکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆتا خولەکەکاندا
یارییەکەیان کۆنترۆڵ کرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، نابێت ئەم بارودۆخە
دووبارە ببێتەوە و پێویستە کار لەسەر باشتر کردنی گۆڵ تۆمار کردن بکەن.
ئەلێگری دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە نیگەرانین جونکە
ئامانجمان گەیشتن بوو بە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئێستا دەبێت بیر لە یاریی
داهاتوومان بکەینەوە لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر تۆرینۆ، ئامانجی سەرەکیشمان
گەڕانەوەیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو، نابێت ئەم شکستە
بێهیوامان بکات و پێویستە بەردەوام بین لەسەر ئەو پلانانەی کە دامانڕشتووە.
خ . ک