خولی ئینگلتەرا.. مانیو یەکسانبوو

AM:12:57:05/12/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مان یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بەرامبەر بە وێستهام بەگۆڵێک یەکسانبوون.

لە یارییەکی هەفتەی 14ی خولی ئینگلتەرا لە یاریگای ئۆڵترافۆرد مانچستەر یونایتد میوانداری لە وێستهام کرد.

لەتایمی یەکەمدا هەردوولا هێرشی بەردەوامیان دەبردەسەر خانەی گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سپێتی کۆتایی هات.

لەنیوەی دووەمدا مانیو لەسەرەتاکاندا باشتربوو بەجۆرێک توانیان لە خولەکی 58لەرێگەی دالۆتەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان تیپی میوان گەرانەوە بۆ ناو کەش و هەوای یارییەکە و لەخولەکی 83گۆڵی یەکسانبوونەوەیان تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و هەردوو خاڵێکیان بەدەست هێنا و بەم ئەنجامەش مانیو بە 22خاڵ لەپلەی هەشتەمدایە و وێستهامیش بە 12خاڵ لە پلەی 18ی گرتووە.