یۆڤانتۆس ئامادەیە یەڵدز بە گولەر ئاڵوگۆڕ بکات

PM:01:48:15/11/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس ئامادەیە یەڵدز بە گولەر ئاڵوگۆڕ بکات بەڵام ریاڵ مەدرید ئەو بیرۆەکەی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی دیڤینسیا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانێکی چاوەڕوان نەکراویان ئامادەکردووە تا لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامیبدات.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، یانە ئیتاڵیەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ یانەی شاهانە ئەنجامبدات ئەویش ئاڵوگۆڕ پێکردنی کینان یەڵدزە بە ئاردا گولەر.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئەم کارەی خانمە پیرەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کینان یەڵدز نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و لە هەمان کاتدا یانەی ریاڵ مەدریدیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.

رۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، کارگێڕی ریاڵ مەدرید بە هەموو شێوەیەک ئەو بیرۆکەیان رەتکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ئاردا گولەر ببن چونکە بە یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی یانەکەیان دادەنێن.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا هەوڵی گواستنەوەی کینان یەڵدز دەدەن لەسەر داوای چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بەڵام نیازی ئاڵوگۆڕ پێکردنیان نییە لەگەڵ هیچ کام لە یاریزانەکانی.

خ . ک