AM:09:08:11/09/2025
1904 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ رۆنالدۆ بە
باشترین یاریزانی هەموو کاتەکانی تۆپی پێ دیارییکرا و خەڵاتێکی تایبەتی پێدرا.
بە شێوەیەکی فەرمی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسری سعودی، خەڵاتی باشترین
یاریزانی هەموو کاتەکانی لە لایەن خولی وڵاتەکەیەوە پێبەخشرا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە
دوو دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی
2026 دوو گۆڵی تۆمارکرد، بووە گۆڵکاری مێژووی پاڵاوتنەکان.
ئەستێرە پورتوگالییەکە
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: سوپاسی خولی پورتوگالی دەکەم بۆ ئەم
خەڵاتە کە ناوی باشترینی هەمووکاتەکانیهەڵگرتووە،شانازییەکی گەورەیە کە ببمە خاوەنی شتێک لەگەڵ وڵاتەکەم.
وتیشی: دەمەوێت سوپاسی
هەموو هاوکارەکانم بکەم کە
بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم یارمەتیدەرم بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە نایابە،
هەروەها سوپاسی ڕاهێنەران و هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیریان
کردم لەم گەشتەدا.