بایرن پلانی بۆ گواستنەوەکان چییە؟

PM:11:04:12/08/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن بەجددی بیر لە گواستنەوەی جێگرەوەی کومان ناکات و چەند ئامانجێکی دیاریکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ماکس ئیبەرلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن پاش ئەوەی کومان ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت نیازی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی جددی هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێک بدات بۆ جێگرتنەوەی بەڵام دوو نزیکترین یاریزان لە یانە باڤارییەکە، جامسۆن و نکۆنکۆن.

پینی زەهاوی بریکاری نۆکۆنکۆ کە نوێنەرایەتی لیرۆی سانیش دەکات، دەتوانێت یارمەتی یانەکە بدات بۆ پێشخستنی دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە، ئامانجەکانی دیکەی بایرن بریتین لە مالیک فۆفانا یاریزانی لیۆن و نیک ڤۆڵتمادی یاریزانی یانەی شتوتگارت و چاڤی سیمۆنسی یاریزانی لایپزیگ.

پاڵەوانی ئەڵمانیالە لێواری چاکسازییەکی تەواودایە بۆ هێڵی هێرشبردنی و فرۆشتنی کۆمان بە نەسڕیش بەشێکە لەوە، پاش بەڕێکردنی مولەر و پێکانە قورسەکەی جەمال موسیالا و گرێبەستکردن لەگەڵ لویس دیاز، یانەکە ئێستا بەدوای بژاردەیەکی یەدەگدا دەگەڕێت بۆ جێگەی هاری کەین.

جاکسۆنیشی هێرشبەری چێڵسیش کە بڕیارە ستامفۆرد بریج بەجێبهێڵێت ئەگەری هەیە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە بکات، لەبەر ئەوەش تا ئێستا نازانرێت ئایا بایرن هیچ هێرشبەرێکی تر دەگوازێتەوە یاخود نا.